یاسایەكی نوێ‌ لەبەریتانیا.. ئەوانەی لەكاتی شۆفێری پێدەكەنن سزا دەدرێن

جیهان

10/12/2018‌ 1195 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامادەكاری بۆ دەركردنی یاسایەك لەبەریتانیا دەكرێت، كە تایبەتە بەشێوازی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل لەشەقامەكانی ئەو وڵاتە.

رۆژنامەی "The Sun"ی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە یاساكە تایبەتە بەو گەنجانەی مۆڵەتی شۆفێریان هەیەو تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 25 ، كە زۆرترین هۆكاری رووداوەكانی هاتووچۆن لەبەریتانیا.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، هۆكاری سەرەكی رووداوەكانی ئەو شۆفێرانەی لەنێوان ئەو دوو تەمەنەن، بۆ پێكەنین‌و قسەكردن لەكاتی شۆفێریكردن دەگەڕێـتەوە، بۆیە هەوڵ دەدرێت بەیاسا رێگری لەو دیاردەیە بكرێت.

بەپێی ناوەڕۆكی یاساكە، هەركەسێك سەرپێچی بكات، بە بەهای 127 دۆلار غەرامە دەكرێت، كە پەرلەمانی بەریتانیا بەم نزیكانە تاوتوێی یاساكە دەكات بۆ پەسەندكردن.

هـ ـ ح