خۆدزینەوە لەباج.. گرتووخانە چاوەڕێی شاكیرا دەكات

هەمەڕەنگ

10/12/2018‌ 434 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاكیرای كۆڵۆمبی‌و گۆرانبێژی بەناوبانگی جیهانی، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا تۆمەتباركراوە بەخۆدزینەوە لەباج.

بەپێی تۆمەتەكان شاكیرا خۆی دانی بڕی 15 ملیۆن یۆر لەباج دزیوەتەوە، كە ئەگەر تۆمەتەكانی بەسەردا ساغبێتەوە، رەنگە سزای زیندانیكردنی بۆ دەربچێت.

رۆژنامەی "دەیلی مەیل" بەریتانی، داواكاری گشتی ئیسپانیا لێكۆڵینەوە لەشاكیرا و پرسی خۆدزینەوەی لەباج دەكات‌و لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامی هەیە.

شاكیرا لەماوەی ساڵەكانی 2012 بۆ 2014 خۆی لەدانی ئەو بڕە باجە دزیوەتەوە، تەنیا لەساڵی 2015 بەشێوەیەكی رێكوپێك باجی داوە بەحكومەتی ئیسپانیا.

هـ ـ ح

بەپەلە