شارپرێس:
هەر لەكۆنەوە سوودەكانی ڕۆنی زەیتوون لەخواردنەكانی ناوچەی مدیتەرانەدا دۆزراوەتەوە، بەڵام لەم كۆتایانەدا زانایان پێكهاتەیەكیان لەڕۆنی زەیتووندا ناسیوەتەوە، كە پێدەچێت یارمەتی جەستە بۆ دەردانی ئەنسولینی زیاتر بدات و لە تووشبوون بەشەكرە ڕێگری بكات.
لێكۆڵەرانی زانكۆی ڤێرجینیا تێگەشتوون، كە پێكهاتەی ئۆروپینی لەزەیتوون هەیە، كە ئەوەش هۆكارێكە بۆ دەردانی هۆڕمۆنی ئەنسوولینی زیاتر هاوكارو یارمەتیدەرە.
هۆڕمۆنی ئەنسۆلین وردیلەی سیگناڵدەری ناوەندی جەستەیەو میتابۆلیزمی جەستە كونتڕۆڵ دەكاتۆ رێگرە لەبەرزبوونەوەی شەكر لەناو خوێنی جەستەدا.
ڕۆنی زەیتوون، هەروەها پێكهاتەیەكی تری هاوشێوەی وردیلەی سیگناڵدەر بەناوی ئەمیلین لادەبات، ئەمیلین پێكهاتەیەكە لەنەخۆشی شەكرەی 2دا زیاتر لەڕادە دروستدەبێتو وەرەمی زیانبەخش دروستدەكات،
لەم دوو شێوە لێكجیاوازەشدا، ئولۆرۆپین ڕێگری لە دەستپێكی نەخۆشیێەكە دەكات.
"بینسۆ" یەكێك لەئەندامانی تیمی لێكۆڵینەوەكە لەمبارەیەوە دەڵێت: ئەم دۆزراوە دەتوانێت لەتێگەیشتنی زیاتری ئێمە لەسەر بنەمای زانستی تەندروستی زەیتوون و گەشەپێدانی ستراتیجیی نوێو كەم تێچوو لە شەكرەی 2و قەڵەوی پەیوەست بەو یارمەتیدەر بێت.
هـ ـ ح