بادەم ڕێژەی كوڵیستڕۆڵی خوێن لەجەستە كەمدەكاتەوە

جیهان

10/12/2018‌ 1395 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵەران بەوە گەیشتوون خواردنی بادەم بەشێوەیەكی ڕێكوپێك لەزاڵبوون بەسەر ڕێژەی كوڵیستڕۆڵی HDL یارمەتیدەرە، لەكاتێكدا شێوازی دەردانەوەی ئەویش لەجەستە باشتر دەكات.

لێكۆڵەران ڕادەی كارایی كۆلیستڕۆڵی HDLیان لەو كەسانەی، كە هەموو ڕۆژێك بادامیان دەخوارد لەگەڵ ڕێژە و كارایی  HDLی هەمان ئەو دەستانە، كە لەجێی بادەم جۆرە كێكێكیان دەخوارد، بەراورد كرد. 

لێكۆڵەران تێگەیشتن بەشداربووانی رژێمی بادەمخۆر، ڕێژەو كارایی HDLیان باشتر‌بوو.

پێنی كریس ئیتیرتۆن، سەرپەرەشتیاری تیمی لێكۆڵینەوە لەزانكۆی ویلایەتی پنسیلڤانیا لەو بارەیەوە دەڵێت، لێكۆڵینەوەو دیراسەی زۆر هەیە، كە پیشاندەری ئەوەیە بەكارهێنانی بادەم دەبێتە هۆی كەمبوونی ڕێژەی كۆڵیستڕۆڵی خراپLDL ، كە بنەڕەت و سەرچاوەیەكی سەرەكی بۆ نەخۆشییەكانی دڵە. 

لێكۆڵەران هەروەها لەوەیان ڕوانی بادەم دەتوانێت ڕادەی ئەم كۆڵیستڕۆڵە زیادبكات‌و كارایی كۆڵیستڕۆڵی HDL باشتر بكاتەوە، كە كاركردنی ئەو لەڕێگەی كۆكردنەوەی كۆلیستڕۆڵ لەشانەكانی وەكوو خوێنبەرەكان و یارمەتیدانی لە دەردانەوەی لە جەستەیە.

بەوتەی كریس ئێتێرتۆن، HDL  كاتێك دەچێتە نێو ڕێڕەوی خوێنەوە، زۆر بچووكە. هەروەك عەلاگەیەكی زبڵە كە هێدی هێدی گەورەتر و خڕتر دەبێت. لەبەرئەوە پێش لە تانشینبوونی كۆڵیستڕۆڵ لە جگەردا، ئەو لە خانە و شانەكاندا  كۆدەكاتەوە.

لەم لێكۆڵێنەوەیەدا بە 48 پیاو و ژنی خاوەن كۆڵیستڕۆڵی LDLی بەرز، بۆ ماوەی 6 هەفتە ڕۆژی 43 گرام بادەم درا. پاش ئەم ماوەیە، لە دەورەیەكی كونتڕۆڵكراوی شەش هەفتەیی تر بەم كەسانە جۆرە كێكێكی مۆزی درا.

لەكۆتایی هەر دەورەیەك لێكۆڵەران ڕادەی و چلۆنایەتی كۆڵیستڕۆڵی HDLی بەشداربوانیان پێواو پاش بەراوردی ئەنجامەكانی ئەم دەورەیە، ئەوان تێگەیشتن ڕجێمی خواردنی بادەم دەبێتە هۆی باشتربوونی ڕادە وكارابوونی كۆڵیستڕۆڵی  HDLیانەوە.

هـ ـ ح