ئێران لەسەر گەندەڵی دارایی بەرپرسێكی تر لەسێدارە دەدات

sharpress.net

364 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/12/2018‌

شارپرێس:
لەسەر دۆسییەی گەندەڵی دارایی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر كەسێكی تردا سەپاند.

غولامحوسەینی ئێژەیی، وتەبێژو یاریدەدەری یەكەمی ئەنجوومەنی دادوەری ئێران رایگەیاند، حوكمی حەمیدی باقڕی دێرمەنی، كە پێش لەمە "بەتاوانی ساختەچێتی و بەرتیل وەرگرتن لەدادگای سەرەتایی بە لەسێدارەدان حوكمدرابوو، لەدیوانی باڵادا پشتڕاستكراوەتەوەو جێبەجێكراوە".

تاوانی حەمیدی باقڕی دێرمەنی، كە بەهۆی تاوانی گەندەڵی ئابووری ڕاگەیاندراوە، بەهۆی گەندەڵی و سوودوەرگرتنی خراپ لە سیستەمی بانكی ئەو وڵاتە و بیمە و بژاردنی بەرتیل بووە.

وتەبێژی ئەنجوومەنی دادوەری ئێران هەروەها رایگەیاند "ئەو یەكێك لە قەرزدارانی بانكی لە ئێرانە و لەماوەی ڕابردوووشدا پاش دامەزراندنی دادگای تایبەت بە تاوانە گەورە ئابوورییەكان لە ئێران ئەمیش وەك سێیەمین سزای لەسێدارەدان لەز بارەیەوە حوكمەكەی بەسەردا سەپێنرا، كە بەهۆی دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاستی جێبەجێكردنی بۆ دەكرێت.

لەماوەكانی ڕابردووشدا دوو كەسی تر بەناوی وەحید مەزڵومین یان (پاشای ئاڵتوون)، محەمەد ئیسماعیل قاسمی لەسەر تاوانی هاوشێوە فرمانی لەسێدارەدانیان لەسەر دەركرا و سزاكەشیان لەمانگی ڕابردوودا جێبەجێكرا.







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved