رەوتی سەدر بەسەرۆكایەتی سەدر هەڕەشەی رژانە سەر شەقامەكان دەكات

عیراق

10/12/2018‌ 563 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رەوتی سەدر بەسەرۆكایەتی موقتەدا سەدر هەڕەشەی رژانە سەر شەقامەكان دەكات، ئەوەش بەهۆی تەواو نەبوونی پێكهاتەی كابینەی حكومەتی نوێی عێراق.

حاكم زاملی لەمیانی لێدوانێك رایگەیاند، لەدوای ساڵی 2014وە شەقامەكان كاریگەری زۆری لەسەر سیاسەت لەعێراق هەیە، بۆیە ئەوانیش پەنا بۆ شەقام دەبەن، بۆ ئەوەی كابینەی حكومەتی عێراق تەواو بكرێت.

حاكم زاملی راشیگەیاند، ئەگەر بێت‌و بەزوویی پێكهاتەی كابینەی حكومەتی عێراق تەواو نەكرێت، ئەوە دەرژێنە سەر شەقامەكان‌و فشار دەكەن لەپێناوی ئەوەی حكومەت تەواو بكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە لەمانگی دەی رابردووەوە، حكومەتی عێراق پێكهاتووە، بەڵام بەهۆی ململانێی نێوان لایەنە سیاسییەكان پۆستی هەشت وەزارەتی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی بە بەتاڵی ماوەتەوە.

هـ ـ ح