شارپرێس:
ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا دوای 15 ساڵ له داخستنی به‌رووی هاوڵاتیاندا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌فه‌رمی كرایه‌وه.
ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ئه‌مڕۆ به‌رووی هاوڵاتیانیدا كرایه‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان چوونه ناو ناوچه‌كه‌وه، كه ژماره‌یه‌كی زۆر دامه‌زراوه‌ی حكومی و باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی تێدایه.
ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا جگه له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی تێدایه و ماوه‌ی 15 ساڵه رێگه نادرێت هاوڵاتیان بچنه ناو ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه.
كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به فه‌رمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ بووه شوێنگره‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو.
ه.م