خەوتن بەرۆژ گرنگە بۆ چالاككردنەوەی خانەكانی مێشك

تەندروستی

11/12/2018‌ 405 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەلێكسی كاتیشیفی زانا لەبواری خەو، بەگرنگی دەزانێت، كە مرۆڤەكان رۆژانە بخەون، چونكە ئەوە هۆكارێكە بۆ چالاكبوونەوەی خانەكانی مێشك.

ئەلێكسی كاتیشیف پێیوایە، كە چۆن گرنگە مرۆڤ لەشەودا لەوادەی خۆی‌و بەپێی پێویست بخەوێت، گرنگیشە بەرۆژ بۆ چەند ساتێك بخەوێت.

هەروەها ئەو زانایە باسی لەوەش كردووە، كە خەوتن بەرۆژدا، دەبێتە هۆی پشوویەكی باش بۆ جەستە، كە جەستە چالاك دەكاتەوە.

ئەلێكسی كاتیشیف باسی لەوەش كردووە، كە خەوی رۆژ وا دەكات خانەكانی مێشك بەخۆیاندا بچنەوەو ئەوەش رێگری دەكات، لەوەی خانەكان زوو پیر بن‌و لەكار بكەون، كە مرۆڤ لەچەند نەخۆشییەكی مەترسیدار دووردەخاتەوە.

هـ ـ ح