شارپرێس:
جەستە بۆ رێگریكردن لەبەرزبوونەوەی فشاری خوێن، پێیستی بەرێژەیەكی باشە لەبوونی مادەی پۆتاسیۆم، كە لەچەند سەرچاوەیەكی خۆراكی هەیە.
ماددەی پۆتاسۆن لەلیمۆو مۆزو كێویو چەند مادەیەكی تری خۆراكی هەیە، كە ئەو میوانە رێژەیەكی زۆر لەو مادەیەی تێدایەو بەخواردنیان سوودێكی زۆر بەجەستە دەگات.
توێژینەوەكان باس لەوە دەكەن، كە مرۆڤ بەگشتی بەتایبەتی ژنانی دووگیان پێویستیان بەرێژەیەكی زۆر لەخواردنی پۆتاسیۆن هەیەو بەو هۆیەشەوە رێگری لەبەرزبوونەوەی فشاری خوێنیان دەكات.
مادەی پۆتاسیۆن لەچەند جۆرێك ماسیو گۆشتی سوورو سپیو هێلكەش هەیە، كە مرۆڤ دەتوانێت بەخواردنیان رێژەیەكی باش بۆ جەستەی دابین بكات.
هـ ـ ح