شارپرێس:
گەورەترین مانگای جیهان لە ئوستڕالیا، كە كێشی 1400 كیلۆیە، كڕیاری نییە.
گەورەترین مانگای جیهان 1400 كیلۆغەرام و 2 مەتر باڵای هەیە، بەڵام هیچ كڕیارێكی نییە، چونكە لە ئێستادا هیچ كڕیارێك توانای گواستنەوە و شوێنی هەڵگرتن و تێچووەكانی بەخێۆكردنی بۆ ئەو نییە.
ئەو مانگایە، كە لە ڕەچەڵەكی هلشتاینە لەجێی ناردنی بۆ نێو سەربڕخانە بۆ سەربڕینی، لەئێستادا چانسی ئەوەی پەیداكردووە، پاشماوەی تەمەنی خۆی لەمەزاریەكی سەرسەوزدا بگوزەرێنێت.
هـ ـ ح