حەكیم داوای پێكهێنانی ئەنجوومەنێكی باڵا بۆ دژایەتی گەندەڵی دەكات

عیراق

11/12/2018‌ 172 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی "الإصلاح والإعمار" داوای پێكهێنانی ئەنجوومەنێكی باڵای كرد بۆ دژایەتی گەندەڵی لەعێراق.

عەمار حەكیم لەمیانی بەیاننامەیەك رایگەیاندووە، كە دژایەتی گەندەڵی لەعێراق گرنگی خۆی هەیەو دەبێت هەموو لایەنەكان كاری بۆ بكەن، بۆ ئەوەش داوای پێكهێنانی ئەو ئەنجوومەنەی كردووە.

سەرۆكی هاوپەیمانییەكەی عێراق راشیگەیاندووە، مەترسی گەندەڵی لەمەترسی تیرۆر لەعێراق كەمتر نییە، بۆیە تەنیا ئەنجوومەنێكی باڵا دەتوانێت رووبەڕووی ببێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، عێراق یەكێك لەو وڵاتانەی بەدەست گەندەڵییەوە دەناڵێنێت‌و لەریزبەندی حەوتەمین وڵاتی گەندەڵی جیهاندایە.

هـ ـ ح