راگەیاندنی سەربەخۆیی
ئەمریكا هێزی سەربازی بۆ كوردانی رۆژئاوا دروست دەكات

کوردستان

11/12/2018‌ 4823 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمریكا هێزێكی سەربازی بۆ كوردانی رۆژئاوا دروست دەكات‌و بەوەش دەیەوێت راگەیاندنی سەربەخۆیی بۆ رۆژئاوای كوردستان بكاتە ئەمری واقیع.

ئەو زانیارییانە لەمیانی راپۆرتێكی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پێگەی "ئۆراسیا دەیلی" هاتووە، كە باسی لەوردەكاری هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ هاوكاری كوردانی رۆژئاوای تێدا كراوە.

بەپێی راپۆرتەكە، ئەمریكا لەرێگەی شەڕی داعش‌و راهێنان‌و پڕچەكردنی هێزە كوردییەكان دەیەوێت سوپایەكی تۆكمە بۆ رۆژئاوای كوردستان دروست بكات‌و بیكاتە هێزێكی تۆكمە لەناوچەكە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە ژمارەی ئەو هێزانە لەنێوان 35-40 سەرباز دەبێت‌و تەواوی هێزەكەش لەلایەن راهێنەرانی ئەمریكی راهێنانی جۆراوجۆریان پێدەكرێت‌و ئەو ناوچانەیان پێدەپارێزرێت، بەدەست شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگەوەن.

هەروەها راپۆرتەكە باسی لەوەش كردووە، ئەوە هەنگاوی یەكەم دەبێت‌و لەهەنگاوی دووەم ژمارەی هێزەكان دەكرێت بە 60 بۆ 75  هەزار چەكدار، بۆ ئەوەی زیاتر تۆكمە بن‌و ناوچەكانی خۆیان بپارێزن.

ئەمە لەكاتێكدایە لەساڵی 2014وە سوپای ئەمریكا هاوكاری شەرڤانانی یەپەگە بۆ شەڕی داعش دەكات‌و ئێستاش بەردەوامە لەو هاوكارییانە، كە بووەتە هۆی دوورخستنەوەی چەكدارانی داعش لەو ناوچانەی پێشتر لەسوریا كۆنتڕۆڵیان كردبوو.

هـ ـ ح