نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكات

sharpress.net

179 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/12/2018‌

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو نزمبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 33 سەن بەرێژەی 0.6% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 60.30 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 19 سەنت بەرێژەی 0.4% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 51.19 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی چەند وڵاتێكە، بەتایبەتی ئەمریكا، كە ئەوە كاریگەری لەسەر بازاڕ داناوەو ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش بەرزبێتەوە.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved