ئەمریكا سێ بەرپرسی پلە باڵای كۆریای باكووری سزا دەدات

sharpress.net

170 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/12/2018‌

شارپرێس:
وەزارەتی خەزنەداری ئەمریكا سێ بەرپرسی پلەباڵای تری كۆریای باكووری سزادا، كە یاریدەری سەرۆكی ئەو وڵاتەی تێدایە.

وەزارەتی خەزنەداری ئەمریكا لەبەیاننامەیەكیدا ڕایگەیاند، یەكێك لەو كەسانەی، كە سزادراوە ڕیۆنگ هائە چوئە، ڕاوێژكاری باڵای كیم جونگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكوورە. 

وەزارەتی خەزنەداری ئەمریكا راشیگەیاند، ئەو سەرۆكایەتی حیزبی كرێكاری كۆریای باكووری لەئەستۆدایە.

لەپاڵ ئەمانەشدا دوو پلەباڵای تری كۆریای باكوور، كە سزادراون، یەكێكیان وەزیری ئاسایشی ئەم وڵاتە، كیونگ تائك جونگ‌و ئەویتریشیان سەرۆكی بەشی ڕیكڵامی حكومەتی كۆریای باكوور كوانگ هو پاكە.

ئەمریكا لەئێستادا تووندترین سزاكان لە دژی كۆریای باكوور جێبەجێدەكات، بەڵام پاشئەوەی لە  ماوەكانی ڕابردوودا  سەرۆكەكانی هەر دوو وڵات دیدارێكیان سازكرد، تەنیا چەند سزایەكی كەمتر لەگەڵ كۆریا جێبەجێكراوە.

ئەم سزا نوێیانەی ئەمریكا لەكاتێكدایە، كە لەم مانگەی كۆتاییدا دیدار و گفتگۆی ئەمریكا و كۆریا وەستابوو.

كۆریای باكوور پێشتر لە ئەمریكا داوای كردبوو سزاكان دژی ئەم وڵاتە پوچەڵ بكاتەوە، ئەمریكا زۆرجار وتوویەتی تا وازهێنان و هەڵگرتنی پڕۆگرامی موووشەكی و ئەتۆمی پیونگ یانگ، سزاكانی لەسەر لانابات.

كۆریای باكوورو ئەمریكا ساڵی ڕابردوو تا ئاستی پێكدادانی سەربازی لە دژی یەكتر هەنگاویان نا، بەڵام لە ئەنجامدا سەرۆكەكانی هەردوو وڵات لە سەنگافۆرە پێكەوە دیداریان كرد. لەم كۆبوونەوەوەدا ئەمریكا پێشنیاریدایە كۆریای باكوور لە ئەگەری وازهێنان لە بەرنامەی ئەتۆمیی و موشەكییەكانی، لە یارمەتی و پشتیوانییەكانی ئەمریكا سوودمەند دەبێت.






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved