چاودێری دارایی داوای گرێبەستە گەورەكانی حكومەتی هەرێم دەكات

sharpress.net

431 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/12/2018‌

شارپرێس:
چادێری دارایی داوای هەموو ئەو گرێبەستانە دەكات، كە حكومەت لە بوارەكانی كڕین و بابەتی خەرجی ئەنجامی داون.

بەپێی نووسراوێكی  دیوانی  چاودێری  دارایی  هەرێمی كوردستان، كە هەفتەنامەی باس لەژمارەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بڵاویكردووەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە دەبێت ئەو گرێبەستانەی ئەنجام دەدرێن لەلایەن داموو دەزگاكانی حكومەت بۆ دیوانی چاودێری دارایی بنێردرێن.

هەر بەپێی نووسراوەكە، گرێبەستەكانی كڕین  فرۆشتن و دابینكردن و گواستنەوەی بەرهەم و پاڵاوتن و كاروباری بانكی و دراو لەگەڵ كۆمپانیای ناوخۆیی یا خود دەرەكییەكان، هەروەها گرێبەستەكانی  سپاردنی ئەركی حكومی بە كەرتی تایبەتی ناخۆ یان بیانی، یان بۆ پشكنبن‌و فرۆشتن و بەرهەمهێنان و دابەشكردن و گواستنەوەی بەرهەم و كەلوپەل دەبێت بدرێنە دیوانی چاودێری دارایی.

لەنووسراوەكە جەختیشكراوەتەوە گرێبەستەكانی مساتەحە و ئیمتیاز و قەرزە وەرگرتنیش پێیان بدرێن، كە چاودێری دارایی ئەوەشی خستۆتەڕوو دەبێت لە ماوەی 30 رۆژ لە واژووكردنیان داگرێبەستەكانیان بۆ بنێرن، هەرەكو دووپاتكراوتەوە دەبێت ئەو گرێبەستانەشیان بۆ بنێرن كە پێشووتر داموو دەزگاكانی حكوومەت بۆیان نەناردوون.

لەنووسراوەكە ئەوەش هاتووە، هەندێك لە داموو دەزگاكان گرێبەستی شۆفێران  و گرێبەستی فەرمانتبەرانی  كاتی و بەكرێگرتنی ئامێری بچوكیان بۆ دەنێرن، "ئێمە ئەو جۆرە گرێبەستانەمان ناوێ، بەڵكو ئە گرێبەستانەمان دەوێت كەوا كاریگەری لەسەر بودجەی گشتی هەیە".

لەسەر داوای دیوانی چاودێری دارایی، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران نووسراوەكەی دارایی بۆ وەزارەت و فەرمانتگەكان ناردووەو داوای كردووە جێبەجێبكرێت.

خالید هادی چاوشلی، سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی بە (باس)ی راگەیاند، بەپێی یاسا دیوانەكەیان بۆی هەیە داوای گرێبەستەكانی حكوومەت بكات‌و "بەپێی یاسای ژمارەی 2ی دیوانی چاودێری دارایی، بەشێوەیەكی رەها  مافی ئەوەمان هەیە داوای زانیاری لەسەر گشت دۆكیۆمێنت و دۆسیەی ئاشكرا ونهێنی كاروچالاكیەكانی حكوومەت بكەین".

ئەو  روونی كردەوە بە پێی یاسا مافی ئەوەیان هەیە  هەڵسەنگاندنی دارایی بۆ گشت گرێبەستە حكومییەكان بكەن‌و راشیگەیاند "دەبێت ئەو گرێبەستانە ببینین كە لەسەر بودجەی هەرێم، یاخود لەسەر بودجەی قەرز ە مینحە جێبەجێ دەكرێن".

چاوشلی هەروەها جەخت دەكاتەوە بەهۆی راپۆرتەكانی ئەوان چەندین ئیجرائات كراوەو لێكۆڵینەوە كراوە، دۆسییەش هەیە دراوەتە دادواكاری گشتی و دادگاكان، چەندین جاریش بەهۆی راپۆرتەكان پارە بۆ خەزێنەی گشتی گەڕێندراوەتەوە.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved