موچەی مانگەكانی 10و 11و 12ی ئەمساڵ پاشەكەوت ناكرێت

sharpress.net

1212 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/12/2018‌

شارپرێس:
ڕێباز حەملان وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، موچەی مانگەكانی 10و 11و 12ی ئەمساڵ پاشەكەوت ناكرێت.

ڕێباز حەملان ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، بەپێی راوێژ لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێم دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران 30 ڕۆژ جارێك دەبێت‌و سێ‌ مانگی كۆتایش پاشەكەوت ناكرێت.

وەزیری دارایی هەروەها رایگەیاند، حكومەتی هەرێم‌و حكومەتی عێراق پەیوەندی باشیان هەیەو كار بۆ ئەوە دەكەین، كە كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەربكەین، ئەوەش بەرۆڵی فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق.

رێباز حەملان جەختیكردەوە، دەیانەوێت كێشەی موچەی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكەن‌و دابەشكردنی موچە 30 رۆژ جارێك بەردەوام بێت‌و ئەوەشی رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان قەرزی زۆر داوەتەوە بەبانكەكان، بەتایبەتی بانكە ئەهلییەكان‌و بەرەو چارەسەری ئەو پرسە دەچین.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved