شارپرێس:
وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، موچه‌ی مانگه‌كانی كۆتایی ئه‌مساڵ پاشه‌كه‌وت ناكرێت‌و دابه‌شده‌كرێت.
ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، بڕیاریانداوه موچه‌ی مانگه‌كانی 10، 11، 12 پاشه‌كه‌وت نه‌كه‌ن، به‌ڵكو موچه‌ی ئه‌و سێ مانگه دابه‌شبكه‌ن، به‌وه‌ش یه‌كه‌م ئاماژه‌ی ململانێی كابینه‌ی هه‌شت له‌گه‌ڵ كابینه‌ی نۆ به‌دیارده‌كه‌وێت، چونكه به پاشه‌كه‌وت نه‌كردنی موچه‌ی ئه‌و سێ مانگه، پرسی لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه دواده‌كه‌وێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس، كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم كه وا بڕیاره مه‌سرور بارزانی ببێته سه‌رۆكی، ده‌یه‌وێت لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه بكاته ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و پلانه‌ی كابینه‌ی نۆ كه هێشتا پێكنه‌هاتووه دواده‌خات‌و دواتریش وه‌ك ده‌ستكه‌وت بۆ كابینه‌كه هه‌ژمار ناكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌وتارێكدا ڕایگه‌یاند، "كابینەكانی پێشوو، قەیرانیان بەقەیران سپاردو تەقینەوەی قەیرانەكانیش، دووچاری كابینەی هەشتەم كرا. ئەمانیش ناچاری پاشكەوتی موچە بوون، بەڵام ساڵێكیشە، بەرەبەرە چارەسەریان هێنایە ئارا، دڵنیام، مێژوو، ئابوری بایۆمەتری‌و چارەسەری قەیرانی ئابوری، وەكو دەستكەوتی گەورە، بۆ كابینەی هەشتەم تۆمار دەكات".
یه‌كێكی دیكه له‌و ئاماژانه‌ی به‌ڕوونی نیشانیده‌دات كه كابینه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی نایه‌وێت لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه وه‌ك ده‌ستكه‌وت بۆ كابینه‌ی داهاتوو هه‌ژماربكرێت، ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری دارایی بوو كه ڕایگه‌یاند، "په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی ئێسا له‌به‌رده‌ست په‌رله‌مانه، ده‌توانێت كێشه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه چاره‌سه‌ر بكات".
ڕ . ج