شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی وه‌ته‌نی پێی وایه، چوار وه‌زیر له‌كۆی ئه‌و هه‌شت وه‌زیره‌ی ماون متمانه‌یان پێده‌درێت.
به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنی شیعه‌و سوننه له‌نێو ماڵی خۆیاندا له‌سه‌ر كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی‌و ناوخۆ، تا ئێستا نه‌توانراوه ئه‌و هه‌شت وه‌زیره‌ی له‌كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران كه ماون، متمانه‌یان پێبدرێت، له‌وباره‌یه‌وه حه‌سه‌ن مه‌سعودی په‌رله‌مانتاری ڕه‌وتی حیكمه‌ی وه‌ته‌نی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، "تا كۆتایی ئه‌مساڵ چوار وه‌زیر له‌وانه‌ی كه كێشه‌یان له‌سه‌ر نیه‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆكن له‌سه‌ری، له‌په‌رله‌مان متمانه‌یان پێده‌درێت".
مه‌سعودی وتیشی:"ئه‌و چوار وه‌زیره‌ی دیكه‌ش كه ده‌مێنێته‌وه، بۆ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو متمانه‌دان پێیان دواده‌كه‌وێت".
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ڕه‌وتی حیكمه، تا ئه‌و كاته‌ی متمانه ده‌درێت كه ماون، پۆسته‌كان به‌وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌ده‌برێن.
ڕ . ج