وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر
يه‌كێك له پسپۆڕانى ئاژانسى بۆشايى ئاسمانى ئه‌مريكى (ناسا) ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه ڕه‌نگه بوونه‌وه‌ى ئاسمانى هاتبنه سه‌ر گۆى زه‌وى و سه‌ردانيان كردبين بێ ئه‌وه‌ى كه‌س پێيان بزانێت و بي ئه‌وه‌ى هيچ ئاژانسێك يان سه‌نته‌ريكى سيره‌گرتن بتوانن سيرى لێ‌بگرن.
(( سليڤانۆ كۆڵومبانۆ)) كه پسپۆڕى تايبه‌تمه‌ندى زانسته‌كانى بۆشايى ئاسمان و گه‌ردوونه و له ((ناسا)) كار ده‌كات ووتيشى شيمانه‌ى سه‌ركه‌وتنى بوونه‌وه‌ره ئاسمانييه‌كان له هاتنه سه‌ر ڕووى گۆى زه‌ويى و داگيركردنى بێ ئه‌وه‌ى كه‌س پێيان بزانێت يان بتوانين سێره‌يان لێبگرين بۆ ((گريمانه‌ى هه‌ڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه)) ده‌گه‌رێته‌وه كه مرۆڤه‌كان بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌و بوونه‌وه‌رانه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه ((له‌وانه‌يه ئه‌وانه بوونه‌وه‌رى بچوكى يه‌كجار زيره‌كبن)) نه‌وه‌ك وه‌ك زۆرينه‌ى خه‌ڵك پێاوان وايه بوونه‌وه‌رى گۆشتينه‌ى سه‌وزباون و له‌سه‌ر ڕووته‌ختى قاپێك بۆى دانيشتبن)).
پسپۆڕه‌كه ئه‌وه‌شى گووت كه ئه‌و بوونه‌وه‌ره ئاسمانييانه شيمانه‌ى ئه‌وه‌يان لێده‌كرێت زۆر بچوكبن و ئێكجاريش زيره‌كبن ، بۆيه كاتێك سه‌ردانيان كردووين هيچكام له دانيشتوانى زه‌وى تيبينيان نه‌كردوون.
كۆلمبانۆ بيردۆزه‌كه‌ى خۆى له‌وباره‌وه له توێژينه‌وه‌يه‌كدا خسته‌ڕوو كه له‌م دوايه‌دا له كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌تمه‌ند به تويژينه‌وه‌كانى زانسته‌كانى بۆشايى ئاسمان پێشكه‌شى كرد كه له ووڵاته يه‌كگرتوووه‌كانى ئه‌مريكا گرێدرا.
گه‌ردووناسانيش پێشتر سێره‌يان له‌و نيشانانه گرتبوو كه ووتيان له‌وانه‌يه له بوونه‌وه‌رى ئاسمانى جيهانى ده‌ره‌كييه‌وه هاتبه‌نه سه‌ر گۆى زه‌وى ، به‌و پێيه‌ى تيلسكۆبى ((تشايم) له كه‌نه‌دا كه ئاستبه‌رزترين تليسكۆبه پيش چه‌ند مانگێك سێره‌ى له شه‌پۆلێكى بچوكى ڕاديۆيى ئه‌و ئاماژانه گرتووه كه له گه‌ردونه‌وه و له لايه‌ن سه‌رچاوه‌يه‌كى نادياره‌وه ڕه‌وانه‌كراوه.
توێژه‌ران له‌و كاته‌دا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌يان كرد كه ئه‌و ئاماژانه يه‌كه‌م شه‌پۆلى راديۆيين كه له گه‌ردوونه‌وه وه‌رگيرابن به فريكوانسى كه‌متر له 700 ميگاهێرتس ، ئه‌مه‌ش به پێى ڕ‌اپۆرتێكى ڕۆژنامه‌ى ((ديلى مه‌يل) ى به‌ريتانى كه كه‌ناڵى عه‌ره‌بييه له مانگى ئۆگۆستۆسى رابردوو بينويه‌تى.
شاراوه‌يى و لێڵى ئه‌و نيشانه و ئاماژانه‌ش له‌وه‌دايه كه زانايان تا ئێستا نازانن چ شتێك ده‌توانى ئه‌و جۆره شه‌پۆله ڕاديۆييه بچوكانه به‌رهه‌م بێنێت.