شارپرێس:
رێک پێری، وه‌زیری وزه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت رێككه‌وتنێكی هه‌میشه‌یی له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر واژۆبكرێت.
رێک پێری، وه‌زیری وزه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌یشته شاری هه‌ولێر و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "به په‌رۆشییه‌وه ده‌ڕوانم بۆ بوونی رێككه‌وتنێكی هه‌میشه‌یی له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌هۆی هه‌وڵ و قوربانیدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ئێستا خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستان ئازاده".
روه‌زیری وزه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، "ئه‌و ده‌رفه‌رته هانمان ده‌دات كه وه‌به‌رهێنانی زیاتر له هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ین".
هاوكات مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری وزه‌ی توركیا هه‌ردوو ته‌ئكیدیان له به‌رده‌وامی پێكه‌وه كاركردن كردووه‌ته‌وه.
ه.م