شارپرێس:
رێک پێری، وه‌زیری وزه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدای كرد پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی له بواری زانستی، تەکنیکی و لۆژیستی بۆ عێراق راگه‌یاند.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆماری عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێک پێری، وه‌زیری وزه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار كۆبووه‌ته‌وه و "سوربوون و بڕیاردانی عێراقییەکانی بەرز نرخاندووه لە بنیادنانەوەی وڵاتەکەیان و گەشەپێدان و پێشخستنی باری سیاسی و ئابووری و خزمەتگوزاری".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، وەزیری وزەی ئەمه‌ریکا داوایکردووه، ژینگەیەکی گونجاو فەراهەم بکرێت بۆ وەبەرهێنان لە عێراقدا، و وتوویه‌تی، دەرفەتەکانی وزە و پەرەپێدانی ئابووری و خوێندن و تەندروستی بۆ وەبەرهێنان لە عێراقدا فراوان و بێ سنورن.
وەزیری وزەی ئەمه‌ریکا راشیگه‌یاندووه، له کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق جەختکراوەتەوە لەسەر بایەخی بەهێزکردنی هاوبه‌شی لەگەڵ ئەمریکا لە سەر هەردوو ئاستی حکومی و کەرتی تایبەت بۆ گەشەپێدانی ئابووری عێراق، هه‌روه‌ها پشتیوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق راگەیاندووه، ته‌واوی بواره‌كانی زانستی و تەکنیکی و لۆژیستی و وزەدا.
هاوكات به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژەیکردووه، بۆ بایەخی ژیانەوەی ئابووری و ڕەخساندنی كه‌شێكی لە بار تا عێراق بتوانێت پشت ببه‌ستێ به‌خۆی.
به‌رهه‌م ساڵح هه‌روه‌ها باسی له گرنگی سودوەرگرتن لە شارەزایی ئەمریکا كرد بە تایبەتی لە بواری گەشەپێدانی پیشەسازی نەوت و بە بازاڕکردنی نەوت لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.
ه.م