خانەقین.. شەڕ و پێکدادان لەنێوان داعش و هێزەکانی پۆلیس ڕویدا

عیراق

11/12/2018‌ 459 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە گوندێکی سەر بە خانەقین لەنێوان پۆلیس و چەکدارەکانی داعش شەڕ و پێکدادان ڕوویدا و کوژراو و بریندار لە هێزەکانی پۆلیس هەیە.


ئەمشەو سێ‌شەممە لە گوندی موبارەکی سەربە خانەقین بۆمبێکی چەکدارەکانی داعش بە هێزەکانی پۆلیسدا تەقییەوە.


دوای تەقینەوەی بۆمبەکە چەکدارەکانی داعش هێرشیان کردووە و ژمارەیەک پۆلیسی عێراقی کوژراون و بریندار بوون.

 

بە پێی وتەی بەرپرسانی نەخۆشخانەکە، یەک کوژراو و شەش بریندار هەیە لە هێزەکانی پۆلیس.
سەرچاوە: ڕۆژنیوز
هـ ـ ر