وێنە سەرەتاییەکانی جەمسەری باکووری خۆر بڵاوبوونەوە

جیهان

11/12/2018‌ 862 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایان لەو باوەڕەدان کە وێنەی بەدەستهاتوو لە جەمسەری باکووری خۆر، دەتوانێت نهێنییەکان لەبارەی ئەم هەسارە سۆتێنەرەوە بدرکێنێت.

بەپێی هەواڵێکی یۆرۆنیوز، زانایان لەو باوەڕەدان کە وێنە بەدەستهاتووەکان لە جەمسەری‌باکووری خۆر، دەتوانێت نهێنییەکان لەبارەی ئەم هەسارە سۆتێنەرەوە بدرکێنێت.

بڵاوبوونەوەی وێنەی ڕوونتر لە جەمسەری باکووری خۆر هەلومەرج ڕەخسێنەری لێکۆڵینەوەی تازە بۆ دۆزینەوەی چۆنیەتی ڕوودانی ڕەشەباو تۆفانەکانی سەر ئەم هەسارەیە و کاریگەری ئەو لەڕێگەی وردیلە موگناتیسیی بۆ سەرزەوی بووە.

ئاژانسی گەردوونی ئەوروپا ڕایگەیاند کە ئەم ناوەندە پێشتر بەئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنێکی تایبەت دیراسەی لەسەر خۆر دەستپێکرد، بەڵام تا ئێستاکە زۆربەی بۆشاییگەرە نێردراوەکان لێکۆڵینەوەی خۆیان لەسەر ناوچەیی ئیستیوایی ئەم هەسارەیە جێگیر کردووە.

هۆکاری سەرەکیی وەستانی دیراسەکردنی ناوچەی جەمسەری خۆر،  ئەگەرە لاوازەکان له وێنەگرتنی ئەم هەسارەیە بوو، کە بە فەراهەمکردنی وێنەگرتنی بەش بەشی ئەم ناوچانە و ئەم ئەگەرە لاوازەش بەرەو باشتربوون هەنگاوی نا.

بەپێی یەکەمین وێنەی بەدەستهاتوو لە جەمسەری باکووری خۆر، هێڵی بینراو لە نێوان وێنەکە بەهۆی گۆڕانکارییە کەشییەکان و لەماوەی قۆناغی وێنەگرتندا بەدیهاتووە.

ئەم وێنەیە هەروەها لە شریتی نورانی ئەو  کە بەتایبەت لە بەشی سەرەوەی لای ڕاست پانترە، ئەوە نیشاندەدات کە دروستبوونی ئەو بەهۆی جووڵەی کاکڵەی تاریکی هەبوو لە سەنتەری وێنەکەیە. ئەم کاکڵە تاریکە هۆکاری ڕوودانی ڕەشەباو تۆفانەکانی ڕووکاری خۆرە.

زانایان لەهەوڵدان تا لەماوەی سۆڕانی بەردەوامی خۆر و بەدەستهاتنی وێنەی زیاتر لە جەمسەری خۆر بتوانن ئەم ناوچانەی خۆر بەشێوازی تەواو وێنە لێبگرن و بەدیراسەکردن لەسەر ئەو زیاتر لەم هەسارەیە دەستیان ڕابگات.
هـ ـ ر