پێشبینی فرۆشتنی کەمی بەرهەمی ئایفۆن لە ساڵی2019دا دەکرێت

هەمەڕەنگ

11/12/2018‌ 270 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێکۆڵەران بەم تازەییانە بەراوردێکیان کردووە کە فرۆشتنی موبایلەکانی ئایفۆن لەساڵی داهاتوودا بەشێوازێکی چاوەڕوانکراو کەمدەبێتەوە.

کۆمپانیای ئەپڵ کە هەمیشە یەکێک لە گەورەترین بەرهەمێنەرانی موبایلی و ڕکەبەری سامسۆنگ و هواوی بەهژمار دێت، ئێستاکە بەگووتەی ئانا لی، یەکێک لە شیکەرەوان و کارناسانی چالاک لەبواری گۆڕەپانی بەرهەمەکانی پیشەسازیدا، فرۆشتنی موبایلی ئایفۆن لە ساڵی 2019و 2020ی زایینی بەشێوازیکی  بەرچاو کەمتر دەبێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ویبسایتی فۆن ئارنا، ئانا لی دەڵێت، فرۆشتنی موبایلی ئایفۆن لەساڵی 2018زایینی 213ملیۆن جیهاز‌ بووە، ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی پێشبینی  ئەو لەساڵی داهاتوو 204ملیۆن جیهاز و لەساڵی2020ی زایینی بە 200ملیۆن جیهازی ئایفۆن کەمدەبێتەوە.

هەندێک لە شیکەرەوان هەروەها ئاماژەشیان بەوەداوە کە مۆدێلی نوێی ئایفۆنە نوێیەکان لە ساڵی داهاتوو هەر وەک ئێستا بەردەوامی دەبێت و گۆڕانێکی بەرچاو پەیدا ناکات و کۆمپانیای ئەپڵیش لەم مۆدێلەی ئێستایی بەرهەمەکانی بەردەوام دەبێت، هەڵبەت بەم جیاوازییەوە کە موبایلەکانی وەچەی نوێی ئایفۆن بە ئەگەرێکی زۆرەوە بە پیشەسازی 5G پێشکەوتوو دەکرێن.

هـ ـ ر