پەیوەندی خواردن و بەکارهێنانی شیرینی و ئەگەری زیادبوونی نەخۆشییەکانی دڵ

تەندروستی

11/12/2018‌ 959 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئەوەدەردەخات خواردنی شیڕینی زۆر تاکەکان بەرەو مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ نزیک دەکاتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی سایتی مەشرق نیوز، لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی سوری ئینگلتەرا پیشاندەری ئەوەیە، پیاوانی تەندروست ڕێژەی چەوری لەخوێنیان و چەوری خەزنبوو لە جگەریان پاش لەبەکارهێنانی ڕجێمی خواردنی شەکردار ڕێژەیەکی زۆر‌تری پیشاندا.

بروس گریفین، سەرپەڕەشتی تیمی لێکۆڵینەوەکە لەمبارەیەوە دەڵێت، دۆزراوەکانی ئێمە نیشانیدەدات بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە شەکر دەبێتە هۆی گۆڕانی میتابۆلیزمی چەوری، کە دەتوانێت ئەگەری نەخۆشیی دڵ و دەمارەکان زیاتر بکات.

لێکۆڵەران دوو دەستە لە پیاوان بەڕێژەی چەوری جگەری بەرز و نزمیان لێکۆڵینەوە بۆ کرد و بەوان ڕجێمی خواردنی شەکرداری زۆر یان کەم شەکریان خوراند.

پاش 12هەفتە لە بەکارهێنانی خواردنی پڕ لە شەکری زۆر بەم پیاوانە، گۆڕانکارییەک لە میتابۆلیزمێ چەوری ئەم کەسانەدا بینرا، کە پەیوەندی بە زیادبوونی نەخۆشی دڵ و دەمار و هێرشی دڵ و جەڵدەوە بوو.

ئەنجامەکان هەروەها ئەوەیان نیشاندا  کاتێک دەستەیەک لە پیاوانی تەندروست بە ڕادەی چەوری جگەر  بڕێکی زۆر شەکر بەکاردێنن، چەوری جگەری ئەوان زیاد دەبێت و میتابۆلیزمی چەورییان وەک کەسانێکە کە تووشی نەخۆشی چەوری جگەرن.

میتابۆلیزمیی چەوری پڕۆسەیەکی بیوکیمیاوییە کە لەڕێگەی ئەوەوە چەورییەکان بار دەکرێن و لەخوێندا شیتەڵ دەبنەوە و بەهۆی خانەکانی جەستەوە سوودیان لێ دەبینرێت.
هـ ـ ر