وێنە.. نرخی عەزییەكە لەمیسر دەگاتە 200 ملیۆن جونەی

هەمەڕەنگ

12/12/2018‌ 378 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێشتا عەزییەكەی هونەرمەندی لوبنانی نیكۆڵ سابا ناوبانگی هەیە، كە نرخەكەی گەیشتووەتە 10 ملیۆن دۆلار.

لەبەرانبەر ئەوەدا ئێستا عەزییەكی نوێ‌ لەمیسر نمایشكراوە، كە نرخەكەی گەیشتووەتە 200 ملیۆن جونەی میسری، كە ئەویش نزیكەی 10 ملیۆن دۆلار دەكات.

رەنگی عەزییەكە رەنگێكی روونی سپی هەیەو بە تەواوی بەمادەی گرانبەهاو ئەڵماس‌و بەردی بەنرخ رووپۆش كراوە، كە ئەوەش هۆكاری گرانییەكەیەتی.

ئەو عەزییە هودا عەسام دیزاینكراوەو بڕیارە لەچەند نمایشێكی جلوبەرگ نمایش بكرێت، كە ئەوە كاردانەوەی دروست كردووە، بەتایبەتی بەهۆی زۆری نرخەكەی.