ڤیدیۆ.. بەڕێوەچوونی كێبڕكێیەكی سەیر بۆ خواردنی بیبەر

جیهان

12/12/2018‌ 1534 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دانیشتوانی شارێكی چین، كێبڕكێیەكی سەیریان بۆ خواردنی بیبەری تیژ رێكخست، كە بووە جێگەی سەرنجی میدیاكان.

رۆژنامەی "دەیلی مەیل" بڵاویكردەوە، كە كێبڕكێكە لەشاری ێچۆنی چینی بەرێوەچووەو تێدا بیبەری تیژ لەناو حەوزی ئاو دانراوەو دواتر لەلایەن بەشداربوان دەست بەخواردنی كراوە.

كێبڕكێكە بەشێوەیەك بووە، كە ئەو كەسانە چوونەتە ناو حەوزە پڕلەبیبەرەكان‌و هەركەس زۆرترین ماوە مابێتەوەو زۆرترین رۆژەی بیبەری خواردبێت، ئەوە براوە بووە.

پلەی گەرمای ناو حەوەكان دوو پلەی سەدی بووە، كەسێك بەناوی یی هوان براوە بووەو دواتر نازناوی "پاشای بیبەر"ی پێدراوە، كە بیست پارچە بیبەری لەماوەی دەقیقەیەك خواردووە.

هـ ـ ح