بەغدا بەزیادكردنی پشكی هەرێم لەبودجەی گشتی عێراق رازی بووە

عیراق

12/12/2018‌ 8570 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، حكومەتی عێراق رازی بووە بەزیادكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجەی گشتی ساڵی 2019.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، كە قسەی بۆ پێگەی بەغدا یەوم كردووە، لەئەنجامی گفتوگۆكانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق‌و ئەنجوومەنی وەزیران، حكومەتی ناوەندی رازی بووە بە زیادكردنی پشكی هەرێمی كوردستان.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، كە بەغدا بەوە رازی بووە، پشكی هەرێم لەبودجەی گشتی لە 12.67% بكات بە 14% لەسەدا، لەبەرانبەردا هەرێمی كوردستان دەبێت پابەندی ئەو رێككەوتنەبێت، لەنێوان هەردوولا واژوو دەكرێت، بەبێ‌ ئەوەی ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە تائێستا ئاشكرابووبێت.

ماوەیەكە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق‌و ئەنجوومەنی وەزیران‌و لیژنەیەكی هەرێمی كوردستان لەوەزارەتی دارایی لەگفتوگۆدان بۆ زیادكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجەی گشتی عێراق.

هـ ـ ح

بەپەلە