هاوپەیمانان پێگەیەكی شەرڤانان بەهەڵە بۆردومان دەكەن

کوردستان

12/12/2018‌ 4533 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بەسەرۆكایەتی ئەمریكا پێگەیەكی شەرڤانانی سوپای سوریای دیموكراتیان بۆردومانكرد، كە بەهەڵە بۆردومانەكەیان ئەنجام داوە.

بۆردومانەكە رۆژی دوو شەممە لەشاری هجین لەریفی دێرززۆری رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە، كە هێرشەكەش بۆ سەر نەخۆشخانەی شارەكە ئەنجامدراوە.

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەكان بەهۆی بۆردومانەكەوە 15 شەرڤان برینداربوون، كە برینی هەندێك لەشەرڤانەكان سەخت بووەو مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە.

ئامانج لەهێرشەكە بۆ رێگری لەهێرشێكی پێچەوانەی شەرڤانان بووە لەناوچەكە، كە رۆژی دوو شەممە شەڕی قورس لەنێوان هەردوولا روویداوە.

هـ ـ ح