تەنیا لە ماوەی دوو ساڵدا 1100 بەرگریكار لەمافەكانی مرۆڤ لەجیهاندا كوژراون

sharpress.net

3820 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/12/2018‌

شارپرێس: حلمی رەسول رەزا
بڕیاردەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان ی سەر بە دۆخی بەریگارانی مافی مرۆڤ " میشال فۆرست" رایگەیاند لەماوەی نێوان ساڵانی 2015 و 2017 زیاتر لە 1100 بەرگریكار لە مافەكانی مرۆڤ لە جیهاندا كوژراون تەنها لەبەر ئەوەی ویستویانە مافی مرۆڤ بپارێزن.

فۆرست بەبۆنەی یادی یاد كردنەوەی حەفتا ساڵەی بڕیاردانی كۆمەلەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان " راگەیاندنی جیهانی بۆ مافەكانی مرۆڤ" لە پاریس رایگەیاند ، ئەم دۆخەی ئێستا جێگای دلخۆشی نیە.

زیادبوونی دیاردەی دەربازبون لە سزا 
ناوبراو پێش ئەوەی راپۆرتەكەی دەربارەی دۆخی مافەكانی مرۆڤ لە 140 وڵاتدا پێكشەشی نەتەوە یەكگرتوەكان بكات، رایگەیاند: تاوانەكانی كوشتن بە شێوەیەكی رێكخراو زیادی كردوە، لە هەندێ كاتدا كۆمپانیا نێودەوڵەتیەكان ئەم تاوانانە بەرێوە دەبەن، بەتایبەتی لە كەرتی كانزاكاریدا.

ئەوەشی ئاشكرا كرد پەلاماردانە جەستەییەكان و هەرەشەو پرۆسەی فڕاندن و شاردنەوە لە سەرجەم وڵاتانی جیهان زیادی كردوە، تیشكی خستە سەر ئەوەش دیاردەیەكی تریش زیادی كردوە ئەویش " دیاردەی دەربازبونە لە سزا".

بۆ نمونە، ناوبراو تیشكی خستە سەر بارودۆخی ئەمەریكای لاتینی گوتی " لە هەر 100 تاوانێكی كوشتندا بەرانبەر بەرگریكارانی مافی مرۆڤ، لێكۆڵینەوە لە پێنج دۆسیەدا دەكرێت و تاوانباكردن روبەروی دوو تاوانبار دەكرێتەوەو لەبەرانبەر دادوەردا ئامادە دەبن و بریار دەربارەیان دەدرێت".

فۆرست نیگەرانی خۆشی دەربڕی لە هەڵمەتی ناوزراندن و تاوان و قسەی ناراست هەڵبەستن لە بەئامانج گرتنی ئەوانەی لە بواری مافی مرۆڤدا كاردەكەن، و سەرەرای نیگەرانیەكانی لە بەرتەسك بونەوەی روبەری تایبەت بە كۆمەلگەی مەدەنی لە جیهاندا، بەتایبەتیش لە رۆژئاوای ئەوروپادا.







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved