نرخی نەوت لەبازاڕەكانی حیهان بەرزبوونەوەیەكی تر تۆمار دەكات

sharpress.net

166 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/12/2018‌

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی چەند وڵاتێك.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنت،   23 سەنت بەرێژەی 0.4% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 60.20 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 65 سەنت بەرێژەی 1.3% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 51.65 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكاو چەند وڵاتێكی تر هەیە، كە ئەوە كاریگەری لەسەر بازاڕ داناوەو ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش بەرزبكاتەوە.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved