نادیە موراد دوای وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی چاوی بە بەرهەم ساڵح دەكەوێت

عیراق

12/12/2018‌ 676 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لە كۆشكی سەلام لەبەغدا چاوی بە نادیە موراد كەوت، كە بەم دوایانە بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.

بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە چاوی بە نادیە موراد كەوت، كە دوو رۆژ پێش ئێستا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرت.

نادییە موراد ، كە قوربانییەكی دەستی چەكدارانی داعشە لەعێراق، وەك یەكەم كەسی ئەو وڵاتە خەڵاتەكەی وەرگرتووە، لەبەرانبەر دژایەتییەكانی بۆ دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر خانمان.

نادیە موراد ئێزیدییەو دوای ئەوەی لەساڵی 2014 چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر ناوچەكانی شنگال كەوتە دەست ئەو چەكدارانەو دواتر لەدەستیان رزگاری بوو.

هـ ـ ح