شارپرێس:
پاش ئه‌وه‌ی وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا‌و پاشان هه‌رێمی كوردستان، ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانی ئه‌و وه‌زیره ئه‌مریكیه به‌شێكی په‌یوه‌ست بوه به سزاكانی سه‌ر ئێران.
دوێنێ سێشه‌ممه رێک پێری، وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی به‌غدا‌و پاشان هه‌رێمی كوردستانی كرد، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌ردوولا كۆبووه‌وه، به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌نێو حكومه‌تی عێراق، پێری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كارده‌كات بۆ ده‌ركردنی عێراق، له‌و قه‌یرانه وزه‌یه‌ی له‌ساڵی 2003ه‌وه بۆی دروستبووه‌و ئێران چه‌ندین ساڵه چاره‌سه‌ری ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ژماره‌ی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به‌رپرسانی عێراق پرسی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێرانیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا تاوتوێكردوه‌و باسیان له‌وه‌كردوه، عێراق دوو ساڵی دیكه‌ی پێویسته تا بتوانێت به‌دیلی ئێران بۆ دابینكردنی غازی سروشتی بدۆزێته‌وه.
كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌و واده‌یه كۆتایدێت، كه ئه‌مریكا بۆ عێراقی د‌یاریكردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری مامه‌ڵه‌ی وزه بێت له‌گه‌ڵ ئێران، تا ئێستاش عێراق له ترسی دروستبوونی كێشه‌ی كاره‌بادایه له‌عێراق له‌دوای ئه‌و واده‌یه‌وه، چونكه ئه‌مریكا ئاگاداری حكومه‌تی عێراق كردوه‌ته‌وه، له‌دوای ئه‌و واده‌یه‌وه مامه‌ڵه‌ی وزه له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجامنه‌ده‌ن، گه‌رنا عێراق توشی سزا ده‌بێت.
هاوشێوه‌ی عێراق، دوێنێ رێک پێری سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد، جگه له پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر‌و به‌غدا، وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا له‌كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم، داوایكردوه هه‌رێم مامه‌ڵه‌ی وزه له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجامنه‌دات.
ڕ. ج