شارپرێس:
تا دێت ئه‌و ده‌نگانه‌ی پاڵپشتی له گه‌ڕانه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیی بۆ عێراق ده‌كه‌ن له‌زیادبووندان، په‌رله‌مانتارێكیش ئاشكرایكرد، كورد پشتگیریی له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی یاسای خزمه‌تی سه‌ربازیی ده‌كات.
له‌نێو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه جوڵه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیی بۆ عێراق ده‌ستیپێكردووه، كه یاساكه له‌سه‌رده‌می سه‌دام حسێن-ی سه‌رۆكی پێشووی ڕژێمی عێراقدا بوونی هه‌بووه، به‌ڵام وه‌ك په‌رله‌مانتارێك به ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جدید-ی ڕاگه‌یاندووه، په‌رله‌مانتارانی پێكهاته‌كانی (سوننه، كورد‌و شیعه) پاڵپشتی له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه بۆ عێراق ده‌كه‌ن.
عه‌لی به‌دیری په‌رله‌مانتاری حیكمه له‌په‌رله‌مانی عێراق پڕۆژه‌یاساكه به گرنگ بۆ عێراق ناوده‌بات، جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا پڕۆژه‌یاسای خزمه‌تی سه‌ربازیی ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی په‌رله‌مان ده‌بێت.
له‌باره‌ی ته‌مه‌نی به‌شداریكردن له خزمه‌تی سه‌ربازیی ئه‌وه ئاشكرابووه، له‌نێوان ته‌مه‌نه‌كانی 18 بۆ 35 ساڵی خزمه‌تی سه‌ربازیی ده‌یانگرێته‌وه، هاوكات بڕوانامه‌ش ڕۆڵی له‌ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیدا ده‌بێت.
گه‌رچی گه‌ڕانه‌وه‌ی یاسای سه‌ربازیی بۆ عێراق نوێ نیه، به‌ڵام له‌م هه‌فته‌یه‌ی ڕابردووه‌وه جموجوڵێكی به‌رچاو بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاساكه له‌په‌رله‌مان ده‌بیندرێت.
ڕ . ج