شارپرێس:
وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، به‌غدا‌و هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی بۆ دانیشتوانی عێراق‌و هه‌رێم ڕێككه‌وتوون.
عه‌لی سندی، وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شاری به‌غدا ڕایگه‌یاند، "حكومه‌تی عێراق له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019دا، بڕی 50 ملیار دیناری بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی بۆ دانیشتوانی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكردووه".
به‌وته‌ی عه‌لی سندی، هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 2008ه‌وه تا ساڵی 2011 ده‌ستی به ئاماده‌كاریی بۆ پڕۆژه‌ی سه‌رژمێری كرد، به‌ڵام له‌ساڵی 2012 به‌بڕیارێكی "سیاسی" به‌غدا، ئه‌و پڕۆژه‌یه ڕاگیرا.
هه‌رچه‌نده وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی سه‌رژمێری گشتی له‌عێراق به پڕۆژه‌یه‌كی قورس زانی، به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.
ڕ . ج