شارپرێس:
بەپێی ڕاپۆرتێکی سایتی هێڵس دی نیوز، هەندێک لەو هۆکارە بەربڵاوانەی کە دەتوانێت لاوازی یادگەو بیرەوەری لە بەساڵاچواندا بەدواوەبێت، ئەمانەی خوارەوەن.
- بەکارهێنانی هەندێک دەرمان لە نموونە دەرمانەکانی خەو، پەرێشانی، ئەنتی هێستامین و ئازارشکێنەکان کاریگەرییان لەسەریادگە دەبێت.
- بەکارهێنانی مادە کحۆلییەکان کەدەبنە هۆی کەمی ڤیتاینی B1، یادگەو بیرەوەری دەخەنە ژێر کاریگەری خۆیانەوە.
- سترێس کە بەهۆی کاریگەی لێدانە ڕۆحییەکانەوە بێت، لاوازی یادگەو بیرەوەری بەدواوە دەبێت.
- هەرجۆره سەدمەو بریندارکردن، لاوازبوونی یادگەو بیرەوری بەدواوە دەبێت.
- تووشبوون بە ڤایرۆسیHIV و سیل و نەخۆشییە ئیلتیهابییەکانیتر کاریگەری لەسەر مێشکی بەساڵاچوان دەبێت و ئەوان تووشی کێشەکانی یادگە دەکات.
- غودەی تیروئید(glandula thyroidea) گەر زۆرچالاک بێت یانیش زۆر ناچالاک بێت، کاریگەری هەمدیسانەوە لە هێزی یادگەدا دەنوێنێت.
کەم- خەوتنیش، هێزی یادگە دەخاتە ژێر کاریگەریی خۆیەوە
ر . ج