هەناردەکردنی شتومەکی ئەڵمانی بۆ ئێران دوای سزاکانی ئەمه‌ریکا دوو بەرانبە‌ر بووە

جیهان

12/12/2018‌ 935 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەناردەکردنی شتومەکی ئەڵمانیا بۆ ئێران لەمانگەکانی ڕابردوودا زیادیکردووە، بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی فیدڕاڵی ئەڵمانیا، بەته‌نها لە مانگی ئۆکتۆبەردا هەناردەی کۆمپانیە ئەڵمانییەکان بۆ ئێران لە 85% به‌راورد بە ساڵی ڕابردوو و و لە هەمان مانگدا زیاتر بووە.

ئاژانسی هه‌واڵی ڕویتەرز بڵاویكرده‌وه‌، هەناردەی شتومەکی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لە مانگی ئۆکتۆبەری 2018ەدا گه‌یشتووه‌ته‌  39 ملیۆن یۆرۆ، کە ئەم ڕێژەیەش لە85%زیاتر لەهەناردەی مانگی ئۆکتۆبەری 2017بۆ ئێرانە. پێش لەمەش زۆرترین هەناردەی ئەڵمانیا بۆ ئیران بۆ ساڵی 2009 دەگەڕێتەوە.

سزاکانی ئەمریکا دژی ئێران لە ڕۆژی پێنجی نۆڤەمبێری 2018ەدا جێبەجێکرا، شەش مانگ پێش لەم بەروارە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی هێزە جیهانییەکان لەگەڵ ئێراندا دەرچوو. کە دەستپێکی نوێی ئەم سزایانەش لە دژی ئێران، کۆمپانیا ئەڵمانیاکانیشی لەمەر سزادانیان لە ئەگەری‌ پابەندنەبوون بە سزاکانی ئەمریکاوە، تاڕادەیەک ترساند، بەڵام تا ئێستاکەش کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا بەردەوامن.

میکائیل توکوس، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ژووری بازرگانی ئەڵمانیا بە هەواڵدەریی ڕۆیتەرزی راگه‌یاند، ئامارەکان پیشاندەری ئەوەن کە بازرگانیکردن لەگەڵ ئێراندا هێشتاکە نەمردووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،  ئێمە بۆ مانگەکانیی نۆڤەمبێر و دیسەمبریش ئاوا زیادکردنێک پێشبینی دەکەین و تا کۆتایی ساڵیش بەردەوامی دەبێت.

هەربەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز لە 10مانگی ساڵی 2018ڕێژەی هەناردەکردنی ئەڵمانیا بۆ ئێران بە ڕێژەی لە4% زیادبوو و  بەنزیکەی 2ملیارد و 40 ملیۆن دۆلار گەیشت. بەڵام هاوردەکردنی ئەڵمانیا لە ئێران لەم ماوەیەدا بەتەواوەتی کەمیکردووە و لە دە مانگی ڕابردووش بە کەمتر لە 400ملیۆن دۆلار گەیشتووە. 

تۆکۆس هەروەها دەڵێت، ژووری بازرگانی ئەڵمانیاو ئێران چاوەڕوانی ئەوەیان هەیە تا کۆتایی ساڵی 2018 بازرگانیکردن لەگەڵ ئێران فراوانتر ببێت. 

لانیکەمی هەناردەی ئەڵمانیا بۆ ئێران کەرەستەی سەیارە و ئامێری کشتوکاڵی و لە50%ی ئەویش بەرهەمی کیمیاوی و نیوە دروستکرا پێکیدێنێت و لە ئێستادا ژووری بازرگانیکردنی ئەم دوو وڵاتە  بەچاوی هیواوە لەم هەنگاوە بازرگانیکردنەیان دەڕوانن. 

توکوس ئەوەشی ڕاگەیاند، لەگەڵ هەموو گرژی و ئاڵۆزییەکان، بازرگانیکردنمان لەگەڵ ئێران چەند ساڵێکە بەردەوامی هەیەو جێگیرە. بۆ بازرگانیکردن لەگەڵ ئێران، ئێمە لە ساڵی 2019ەشدا، 200 تا 200ملیۆن یۆرۆ لەمانگێدا گوژمەی کاروباری بازرگانیکردن دادەنێین.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەم زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانییەی ئێران و ئەڵمانیا، نیگەرانی ئیسرائیلیشی لێکەوتووەتەوە و ئەو سەرچاوەیەکی دارایی لەلەیەن ئێرانەوە بۆ گروپەکانی وەک حیزبوڵا و میلیشیاکانی ژێر سەیتەرەی ئەم وڵاتە دەزانن.
ه.م

بەپەلە