شارپرێس:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه و تاوتوێی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقیان كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رهه‌م ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌هدی دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی عێراقییان تاوتوێی كردووه و هه‌روه‌ها باسیان له ته‌واوكردنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هەر لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یادی یەکەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتن بەسەر چه‌كدارانی داعشی بە بیرهێنرایەوە کە لەو رۆژەدا تەواوی شار و شارۆچکە و گوندەکانی عێراق لە چنگی ئەو گروپه تیرۆریستە رزگارکران .
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێویستی بەهێزکردن و پاراستنی سەرکەوتنه‌كان دووپاتکرایەوە کە لە رێی بوژانەوەی باری خزمەتگوزاری و ئابووری لە وڵات و پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانییەوە دێتە دی.
ه.م