وێنە.. شەقامێكی ئەڵمانیا بەقاوە دادەپۆشرێت

جیهان

13/12/2018‌ 1319 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی كونبوونی غەزانێكی هەڵگرتنی قاوە، شەقامێكی شاری ئەڵمانیا بەقاوە داپۆشرا.

رۆژنامەی گاردیان بڵاویكردەوە، لەشەقامێكی شاری فێرڵی رووداوێكی سەیر روویداوە، كە ئەوەش رژانی قاوە بووە بەسەر شەقامەكەدا.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، قاوەكە هی كارگەیەكی بەرهەمهێنانی چكولاتە بووەو بەهۆی كونبوونی غەزانێكی قاوە ئەو رووداوە سەیرە روویداوە.

بەپێی سەرچاوەكان زیاتر لە یەك تۆن قاوە بەسەر شەقامەكەدا رژاوەو بە درێژایی زیاتر لە 10 مەتری چوارگۆشە بەسەر شەقامەكەدا بڵاوبووەتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە