ئەمریكا رێگری لەپێكدادانی سوپای توركیاو شەرڤانانی یەپەگە دەكات

کوردستان

13/12/2018‌ 2415 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمریكا لەرێگەی خاڵە پشكینینە چاودێرییەكانی لەرۆژئاوای كوردستان‌و باكووری سوریا، رێگری لەپێكدادانی سوپای توركیاو شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە دەكات.

لەو بارەوە كۆلۆنێل رۆب مانینگ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، كە بەفەرمانی جیمس ماتیس وەزیری بەرگری چەند خاڵێكی چاودێری لەسەر سنووری سوریاو توركیا دروستكراون.

كۆلۆنێل رۆب مانینگ راشیگەیاند، كە لەرێگەی ئەو خاڵە چاودێرییانەوە رێگری لەپێكدادانی سوپای توركیاو شەرڤانانی یەپەگە دەكرێت‌و رێگە بەهیچ توندوتیژییەك لەو ناوچانە نادرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ئەمریكا ئەوەشی راگەیاندووە، كە نابێت توركیا پابەندییەكانی بەناوچە سنوورییەكان تێكبدات‌و هێرش بكاتە سەر بنكەكانی شەرڤانانی لەناوچەكانی سوریا.

ئەمە لەكاتێكدایە چەند رۆژێكە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان‌و ئەو ناوچانە دەكات، كە بەدەشت شەرڤانانی یەپەگەوەیە.

هـ ـ ح

بەپەلە