وڵاتێك گواستنەوەو گەیاندنی هاووڵاتیان دەكاتە بێ‌ بەرانبەر

هەمەڕەنگ

13/12/2018‌ 684 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لوكسامبۆرگ Luxembourg دەبێتە یەكەمین وڵاتی جیهان، كە تەواوی كەرەستەی هاتووچۆی گشتی ئەو وڵاتە دەبێتە بێ‌ بەرانبەر بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیانی.

پلەباڵاكانی لوكسامبۆرگ بڕیاریانداوە لە هاوینی ساڵی داهاتووەوە، سوودمەندبوون لە كەرەستەی هاتووچۆی گشتی چیدی  ببێتە بێ‌ بەرانبەرو هاووڵاتیان دەتوانن بەبێ بژاردنی هەر بڕە پارەیەك لەكەرەستەی هاتووچۆكردنی گشتی سودمەند بن.

كۆی دانیشتوانی پایتەختی لوكسامبۆرگ 110 هەزار كەس‌و كۆی دانیشتوانی ئەم وڵاتەش نزیكەی 600 هەزار كەسە.

لەپاڵ ئەمانەشدا ڕۆژانە هەزاران كەس بۆ كارو كەسابەت لە فەرانسە و بەلجیكا و ئەڵمانیاوە بۆ لوكسامبرگ دەڕۆن، كە ئەمەش دەبێتە هۆی ترافیكی قورس لەو شارەدا. 

هاوینی ئەمساڵ هاتووچۆی كەرەستەكانی گواستنەوە بۆ كەسانی ژێر 20 ساڵ تەمەن بوو بە خۆڕایی، هەروەها بڕیارە لەبارەی بەخۆڕاییكردنی بلیتی دەرەجە 1و 2ی هێڵەكانی شەمەندۆفەریش لەو وڵاتە بچوكەدا بڕیاریتر بدرێت.

هـ ـ ح