ئیخوان موسلمین لەداعش‌و قاعیدە بە "مەترسیدارتر" بۆ سەر ئەڵمانیا دەزانرێت

جیهان

13/12/2018‌ 1442 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: حلمی رەسول رەزا
راپۆرتە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن دەسەڵاتدارانی ئاسایشی ئەلمانیا ئیخوان موسلمین بە "مەترسیدارتر" لە رێكخراوی داعش و قاعیدە دادەنێت لەسەر ژیانی دیموكراتییەت لە ئەڵمانیا.

پێگەی "فۆكوس ئونلاین" پاڵپشت بە سەرچاوەكانی دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەلمانیا بڵاویكردەوە، بە شێوەیەكی بەرچاو رێكخراوەكان، یان مزگەوتەكانی نزیك لە ئیخوان موسلمین پێشوازییان لێدەكرێت، بەتایبەتی لە ویلایەتی باكووری راین ڤیستڤالیا.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، دەسەڵاتدارە ئاسایشییەكانی ئەڵمانیا لەدڵەراوكێدان بەكاریگەری گەورەی ئیخوان موسلمین لەسەر ئەنجوومەنی ناوەندی موسلمانەكان لەئەلمانیا. 

نوێنەرەی سەرەكی تۆری ئیخوان لەئەڵمانیا بریتییە لە "كۆمەڵەی ئیسلامی لەئەڵمانیا، ئەویش یانەیەكی رێگە پێدراوەو نووسینگەكەی لەكۆلۆنیایە". 

راپۆرتەكە هەڵسەنگاندنی دەزگای ئاسایشی بۆ كۆمەڵەكە كردوەو دەڵێت "هەوڵی دامەزراندنی سیستەمێكی كۆمەڵایەتی‌و سیاسی لەسەر بنەمای شەریعەت پێشیلكردنی سیستەمی دیموكراتی ئازادە"، بەڵام بەپێچەوانەی وڵاتی میسرەوە، ئەڵمانیا ئیخوان موسلمین وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی ناناسێ.

بۆركهارد فراییر، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری لەویلایەتی باكووری راین ڤیستڤالیا، بۆ گۆڤارێكی ئەڵمانی لێدوانی داوە، كە كۆمەڵەی ئیسلامی لەئەڵمانیا و تۆری رێكخراوە چالاكەكان لەزیاد بوندان، لەگەڵ ئەوەی رەتیدەكەنەوە نیازیان دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی بێت لەئەڵمانیا.

ناوبراو هۆشداری داوە بەشێوەیەكی بە شێوەیەكی –ناوەند- كاریگەری ئیخوان مەترسییەكی گەورەیە لەسەر دیموكراتییەتی ئەڵمانیا بە بەراورد لەگەڵ ناوەندی سەلەفی رادیكالی، كە رێخوراوە تیرۆریستییەكانی وەك داعش و قاعیدە پاڵپشتییان لێدەكات.

دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا باس لەوە دەكات لقەكانی ئیخوان موسلمین ئامادەگی هەیە لەسەر بەرنامەی قوتابخانەكان‌و پێكهاتەیەكی گشتی بۆ كەسایەتییە موسلمانەكان و گرنگیدانیان بە ئاین لە ئاستی سەرجەم تەمەنە جیاوازەكاندا، ئەمەش دامەزراوەكانی كۆمەلەی ئیسلامی لە ئەلمانیا یاخود ئەو مزگەوتانە دەگرێتەوە كە هاوكاریانن بە ژمارەیەك لە قوتابخانە قورئانیەكان.

بە گوێرەی زانیاریەكانی گۆڤارە ئەلمانییەكە، لە میانی وتارو كۆنفرانس و خستنبەردەستی قوتابخانەكان، چالاكوانەكان لە كۆمەلەی ئیسلامی لە ئەلمانیا و هاوكارەكانیان لەگەل هەزارەها موسلمان ئامادە دەكەن بۆ بلاوكردنەوەی چەمكی پارێزگاری كردن لە قورئان". هەروەها پێشبینی دەسەڵاتدارە ئاسایشیەكان لەسەر ئاستی ئەلمانیا بۆ بازنەی ئیخوان لەو ولاتە بە 1000 كەس دادەنێن، لەگەل بوونی ژمارەیەكی زیاتر لەو پێشبینیە.

سەرۆكی دەزگای ویلایەتەكە دەلێت: كۆمەڵەكانی نزیك لە ئیخوان موسلمین بەشێوەیەكی بەرچاو پەناهەندەكانی وڵاتانی عەرەب بەلای خۆیاندا رادەكێشن‌و دەیانقۆزنەوەو بۆ ئامانجی خۆیان بەكاریان دەهێنن.

لە تەنیشت ویلایەتی باكوری راین ڤیستڤالیا، ویلایەتی باڤاریاش تورەكان بە شێوەیەكی بەرچاو لە رۆژهەلاتی ئەلمانیا فراوان دەین. لە ناوەراستی 2016 ەوە كۆمەلەی – سوود- لە هەردوو ویلایەتی شاكشۆنیاو براندبۆرگ هەشت مزگەوتیان كردۆتەوە " لەو ناوچەەیی پشتیوانانی ئیخوانی تێدا كەمە تاكو ئێستا"، هەروەها بالەخانەیەكی گەورەیان دروست كردوەو تیایدا ئاوارەی ولاتان بە ئایدۆلۆجیای ئیخوان پەروەردە دەكەن.

لەلایەن خۆیەوە كۆمەلەی ئیسلامی لە ئەڵمانیا و رێكخراوەكانی تری سەر بەو كۆمەڵەیە، رەتیان كردەوە هیچ پەیوەندییەكیان بە ئیخوام موسلمینەوە هەبێت.