نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تر تۆماردەكات

جیهان

13/12/2018‌ 506 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، كە چەند رۆژێكە بەرزبوونەوەكەی بەردەوامە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی هەر بەرمیلێكی بە 60.46 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی 35 سەنت لەنرخەكەی بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 45 سەنت بەرزبووەتەوەو  هەر بەرمیلێكی بە 51.35 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە هەوڵەكانی ئەمریكاو چین هەیە بۆ رێككەوتن لەسەر بازرگانی نێوانیان، كە رەنگە نرخەكەی زیاتر بەرز بێتەوە.

هـ ـ ح