نــرخــی دۆلار لــەبــازاڕەكــانــی هــەرێــم نــاجــێــگــیــرە

کوردستان

13/12/2018‌ 957 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 250 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ  چوار‌ شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 250 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 136 هەزار دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 151 هەزارو 750 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 10 هەزارو 900 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 22 هەزارو 800 دیناری عێراقییە، كە ماوەیەكە بەردەوام نرخەكەیان روو لەنزمبوونەوە دەكات.

هـ ـ ح