یەكێتی دەستكاریكردنی بەركەوتەكانی هەڵبژاردنی بەهێڵی سوور دەزانێت

عیراق

13/12/2018‌ 957 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی دەستكاریكردنی بەركەوتەكانی هەڵبژاردنی بەهێڵی سوور دەزانێت‌و جەخت لەوەرگرتنی پۆستێكی وەزاری لەكابینەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات.

بەختیار شاوێس پەرلەمانتاری یەكێتی نیشتمانی دەڵێت: یەكێتی دووەم كوتلەی گەورەی كوردی پەرلەمانی عێراقە، بۆیە جەخت لەوەرگرتنی پۆستێكی وەزاری لەكابینەی عەبدولمەهدی دەكاتەوە.

بەختیار شاوێس بۆ "سۆمەرییە نیوز" دەشڵێت: یەكێتی مافەكانی بەركەوتەی هەڵبژاردن بەهێڵی سوور دەزانێت، نابێت هیچ لایەنێك ئەو مافە بەخۆی بدات رێگری بكات لەو مافە

یەكێتی 18 كورسی پەرلەمانی لەپەرلەمانی عێراق هەیەو پۆستی سەرۆك كۆماری وەرگرتووەو داوای پۆستی وەزارەتی دادیش دەكات، كە پارتی دیموكرات رێگە لەپێدانی ئەو پۆستە پێی.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی راگەیاندووە، كە پۆستی سەرۆكی كۆمار تەنیا مافی بەركەوتەی هەڵبژاردنی یەكێتی نییە، بۆیە داوای پۆستی وەزیری دادیش دەكەین.

هـ ـ ح