سوپای توركیا لەسنوورەكانی رۆژئاوای كوردستان دەست بەجموجوڵ دەكات

کوردستان

13/12/2018‌ 3284 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری تورك هەڕەشەی داگیركردنی لەرۆژئاوای كوردستان كرد، جموجوڵی سەربازیی سوپای وڵاتەكەی لەسەر سنووری سەرێكانی دەستیپێكردووە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رۆژی هەڕەشەی داگیركردنی ناوچەی رۆژهەڵاتی فوراتی كرد و هاوكات سوپای توركیا لەسەر سنووری سەرێكانی رۆژئاوای كوردستان دەستی بەجموجوڵ كردووە، ئەوەش بەپێی میدیاكانی نزیك لەیەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە.

سەرچاوە هەرێمییەكان رایانگەیاند، سوپای توركیا جموجوڵی سەربازی‌و گواستنەوەی سەرباز و ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی لە ناوچەی عەلۆك و تل خەلەف تاوەكو نەستەلە دەستپێكردووە.

سەرچاوە هەرێمییەكان راشیانگەیاندووە، جاروباریش دەنگی چەك لەناوچەكە دەبیسترێت و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیش بەئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە.

هـ ـ ح