باڵوێزی توركیا بانگهێشتێكی ئەردۆغان دەگەیەنێتە بەرهەم ساڵح

عیراق

13/12/2018‌ 934 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق  بانگهێشتنامەیەكی لەرەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا پێگەیشت بۆ ئەوەی سەردانی ئەو وڵاتە بكات.

بانگێشتەكە لەرێگەی فاتیح یەڵدز باڵێۆزی كۆماری توركیا لەعێراق، كە نامەیەكی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیایپێبووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە گەیاندوویەتی بە بەرهەم ساڵح، دوای ئەوەی لەشاری بەغدا كۆبوونەوەیان كردووە.

بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە لەدیدارەكەدا رێوشوێنەكانی گەشەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردو وڵات تاوتوێكرا ، هاوكات بایەخی فراوانكردنی ئاسۆی هاریكارییەكان لە هەمو بوارەكاندا لە پێناوی خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی هەردو گەلی دۆست گفتوگۆی لە بارەوە كرا .

هەر لەو دیدارەدا بەرهەم ساڵح سڵاوی خۆی بە باڵیۆز یەڵدزدا نارد بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا  و سوپاسی بانگهێستەكەی كردو و بەڵێنی دا لە نزیكترین دەرفەتی گونجاودا جێبەجێیبكات  

هەروەها بەرهەم ساڵح رایگەیاند "عێراق و توركیا  پەیوەندییەكی مێژویی قووڵ بە یەكیانەوە دەبەستێت بۆیە پێویستە ئەو پەیوەندییانە بەهێز بكرێن بەو جۆرەی خزمەتی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردو وڵاتی دۆست دەكات".

هـ ـ ح