نوری مالیكی كێشەیەكی تری بەردەم پێكهێنانی حكومەتی عێراقە

عیراق

13/12/2018‌ 665 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوری مالیكی سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسا، كێشەیەكی تری بەردەم پێكهێنانی حكومەتی عێراقە، كە چاوی لەپۆستی جێگری سەرۆك كۆمارە.

محەمەد رەشك سەركردە لەهاوپەیمانی سائیروون بەسەرۆكایەتی موقتەدا سەدر رایگەیاند، ئەوان رازی نابن بەوەی نوری مالیكی پۆستی جێگری سەرۆك كۆمار وەربگرێت.

محەمەد رەشك راشیگەیاند، كە هاوپەیمانییەكەیان نایەوێت نوری مالیكی لەكابینەی حكومەت‌و سەرۆكایەتییەكانی عێراق هیچ پۆستێكی هەبێت، بۆیە رێگری لێدەكەن‌و نایەڵن لەپەرلەمان متمانەی پێبدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر هاوپەیمانییەكەی نوری مالیكی (بینا) فالیح فەیازی بۆ وەزیری ناوخۆ كاندید كردبوو، بەڵام هاوپەیمانییەكەی موقتەدا سەدر، رەتیكردەوە، كە رێگەبدات ناوبراو ئەو پۆستە وەزارییە وەربگرێت‌و دواتر لەكاندیدبوونی پاشەكشەیان كرد.

هـ ـ ح