نەشتەرگەری بۆ قەڵەوترین مێردمنداڵ جیهان ئەنجامدەدرێت

تەندروستی

13/12/2018‌ 510 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مێردمنداڵێكی هیندی، كە بەهۆی كێشی زۆریەوە بەقەڵەوترین منداڵی دنیا ناوبانگی پەیداكردوو، بۆ كەمكردنەوەی كێشی خرایە ژێر نەشتەرگەری پزیشكانەوە.

"مێهرین جاین" هەرزەكاری 14 ساڵانەی هیندی، بەكێشی 237 كیلۆ غەرام قەڵەوترین منداڵی جیهان ناسراوە. ئەو كە لە منداڵییەوە حەزی لە خواردنە سوورەكراوەكان و ساردیی بوو، لەخویەوە كێشی لەڕادەبەدەر زیادیكردو قەڵەوی ئەو تا ئەو جێگایە بەرەو پێشەوە چوو كە دایك وباوكی مەجبوور بوون ئەو بۆلای پزیشك ببەن، بەڵام لەوكاتانەدا تەمەنی ئەو شیاو بۆ نەشتەرگەریكردن نەبوو.

مێهرین ئەوەندە قەڵەو بوو كە نەیدەتوانی لەسەر هەموو كورسییەك دابنیشێت یان تەنانەت ڕێبكات. لەئەنجامدا لە تەمەنی 14ساڵاندا خرایە ژێر نەشتەرگەری گەدە بچووككردنەوە و نەشتەرگەری تایبەتی تری‌بۆكرا

بەخۆشحاڵییەوە بەمكارەی پزیشكان مێهرین توانیی تا 80كیلۆغەرام كێش كەمبكات و بە157كیلۆغەرام كێشی بگەیەنێت تا چیدی خۆی بتوانێت كارەكانی ڕۆژانەی خۆی تەواو بكات و بەئەنجامیان بگەیەنێت. میهرین لەمكارە ڕازییەو دەیەوێت بە ڕجێمكردن لەسەرخواردنەكانی بەردەوام بێت تا هاوشێوەی هاوڕێكانی جەستەی ڕێك ببێتەوە. ئەو بۆ یەكەمجار توانیی بۆ هۆڵی سینەما بڕوات، چونكە پێش لەمە شوێنی لەسەركورسیەكانی هۆڵی سینەمادا نەدەبوویەوە.
 
كەواتە پاش ئەم نەشتەرگەرییە چیدی میهری ناتوانین وەك قەڵەوترین منداڵی دونیا بەهژماری بێنین و ئەو جێگای خۆی بە كۆڕە 10ساڵانەكەی ئەندونیسیا كە ناوی "ئارا پێرمانە" و 230كیلۆغەرامە، دەدات.