شارپرێس:
پێنج خۆراك زیانی گه‌وره به ته‌ندروستیی جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نن، له‌به‌رامبه‌ریشدا پێنج خۆراكی دیكه سودیان بۆ ته‌ندروستی جگه‌ر هه‌یه.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك، ئه‌و پێنج خۆراكه‌ی كه زیان به‌ته‌ندروستی جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نن‌و پێویسته خۆمانی لێ بپارێزین ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م خواردنه‌وه كهولییه‌كان.
دووه‌م خواردنه هه‌ڵگیراو و دروستكراوه‌كان، ئه‌و خواردنانه به‌تایبه‌ت گۆشتی له‌قوتونراو، زیانی گه‌وره به‌ته‌ندروستی جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت، هۆكارێكه بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر.
سێیه‌م په‌نیری چه‌ور، به‌هۆی به‌رزیی ڕێژه‌ی چه‌وریی تیایدا، ئه‌و جۆره په‌نیرانه یاخود شیری پڕ له چه‌وریی، زیان به جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نن.
چواره‌م گۆشتی سور، گه‌رچی گۆشتی سور یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه‌كانی ده‌ستكه‌وتنی پڕۆتین بۆ له‌ش، به‌ڵام ئه‌وه ناكاته هۆی ئه‌وه‌ی زیانه‌كانی گۆشتی سور بۆ جگه‌ر نادیده بگرین، به‌تایبه‌ت ئه‌و گۆشته‌ی كه ده‌برژێندرێت.
پێنجه‌م خواردنه‌وه گازییه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له شه‌كر‌و كاربۆهیدراتیان تیادایه، زیان به‌ته‌ندروستی جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نن.
ڕ . ج